Back to top

ڕاهێنان لە دوورەوە دەربارەی توندوتیژی خێزانی لە کاتی پەتاكەدا

Haga cliq aquí para español | Cliquez ici pour le français

 انقر هنا للعربية | Click here for English

پەیوەندی بكە بە (MADRE)  بۆ راهێنانی پەیوەست بە ستراتیژیەتەكانی نەهێشتن، چارەسەركردن، و بە دۆكیۆمێنتكردنی توندوتیژی خێزانی لە کاتی پەتای كۆڤید-19ەدا. راهێنانەكە- لەسەر بنەمای ئامرازەكانی بەردەستمان- تیشكدەخاتەسەر باشترین پراكتیزەی رێكخراوەكانی - Global South – كە ئەوان، بە شێوەیەكی سەلامەت و كارا كارەكانی خۆیان، سەبارەت بە پرسی توندوتیژی خێزانییەوە، گونجاند كاتێك روبەڕوی ئەو قەیرانە جیهانییە تەندروستییە بوونەوە. راهێنانەكە، كە رەگوڕیشەی لە نموونەكانی نێو ئەم گروپانەدا هەیە، جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەو ئامرازانەی دەكرێت بگونجێنرێن لەگەڵ هەر رەوشێكی لۆكاڵیدا و گفتوگۆش لەخۆدەگرێت لەبارەی شێوازە جیاوازەكانی توندوتیژی  خێزانییەوە.

لە ماوەی دە مانگی داهاتوودا (MADRE)  چوار راهێنانی تەواو دەستەبەر دەكات. بابەتی هەر راهێنانێك هاوشێوە دەبێت، لەبەر ئەوە پێویست ناكات زیاتر لە جارێک لە راهێنانەکە ئامادە بیت. دوانییان بە فەڕەنسی، ئیسپانی و ئینگلیزی دەبن، و دوانیشیان بە عەرەبی، كوردی، و ئینگلیزی دەبن. هەر دانیشتنێكی راهێنانەكە دوو كاتژمێر دەخایەنێت.

!رێككەوتەكە لای خۆت تۆمار بكە

راهێنانی 4: حوزەیرانی 2021

زمانەكان: ئینگلیزی، عەرەبی،& كوردی

 

تكایە بۆ ئەو رێككەوتەی پێت باشە كلیك لێرە بكە. هەر كاتێك كات و رێككەوتی كۆتایی راهێنانەكە دیاریكرا، ئەوا بۆ دەستەبەركردنی زانیاری زیاتر و دەستڕاگەیشتن بە ووردەكارییەكان لە دوورەوە، پەیوەندیت پێوە دەكەین. بۆ هەر پرسیارێك نامە بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرە advocacy@madre.org 

ئامرازەكانی روبەڕوبونەوەی توندوتیژی خێزانی 

 (MADRE) و  هاوبەشە لۆكاڵیەكانمان باشترین پراكتیزەی رێكخراوەكانی جیهانی باشووریان (global south)  كۆكردۆتەوە لەبارەی ڕێگریکردن، چارەسەركردن، و بە دۆكیومێنتكردنی توندوتیژی خێزانی و گەڵاڵەی كردوون بۆ ئامرازێك كە قابیلی گونجاندن بێت بۆ ئەو گروپە لۆكاڵییانەی دەیانەوێت رێگایەك بدۆزنەوە بۆ گونجاندنی كارەكانیان لە هەلومەرجی كۆڤید-19ەدا. ئامرازەكانی ئێمە ئەمانە لە خۆدەگرن: پرۆگرامی دەقئامێز، رێنمایی لەبارەی پەیامی راگەیاندنكارانە، و ئەو سەرچاوانەی كە كارلێك دەخوڵقێنن بۆ بەشداریپێكردنی كۆمەڵگە. ئێمە رێنمایی پراكتیكی دەستەبەر دەكەین بۆ كاركردن لە ناوچەكانی ناكۆكی و لە شوێنی شارنشین و گوندنشیندا. هەروەها چەند بەشێك دەستەبەر دەكەین بۆ چارەسەركردنی توندوتیژی پیادەكراو لە بەرامبەر ئەندامانی كۆمەڵگەی پەلكەزێڕینە و خەڵكانی پەككەوتە، و  لەبارەی كاركردن لەگەڵ پیاوان وەك هاوپەیمان. ئامرازەكان بەردەستن بە ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی، ئیسپانی، و كۆنگۆلی سەواحیلی. 

 

November 11, 2020